What's New
نوێکردنەوەی دیزاینی ئەپلیکەیشنەکە و زیادکردنی شێوازی بانگەکان بە دەنگ.
App Description
بانگ لەزمانەوانیدا: بەواتای زانین و ئاشكراكردن دێت، سەرچاوەكەشی بەم شێوەیە وەرگیراوە (التَّأْذِيْنُ مَصْدَرُ أَذَّنَ- يُؤَذِّنُ- أَذَانًا، وَمُؤَذِّاً)، وە دەوترێت (أَذَّنْتُ بِهَذَا الْأَمْر)، ڕێگەم بەم كارە دا، واتە: زانیم، یان دەوترێت آذَنَنِي فُلَانٌ، فڵان كەس پێی وتم، واتە: ئاگاداری كردمەوە(1).
هەر وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: [وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ]، [الحج: ٢٧]، واتە: [جاڕ بدە بە ناو خەڵكیدا كاتێك دێنە لات بۆ حەج]، واتە: ئاگاداریان بكەرەوە.
هەروەها الأَذَانُ، وَالْأَذِيْنُ وَالتَأْذِيْنُ، هەموویان بە واتای بانگكردنە بۆ نوێژ(2).
بانگ لە ڕوانگەی شەرعەوە: زیكرێكی تایبەتە كه ئایينی ئیسلام دایناوە بۆ ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان و، بانگكردنی موسڵمانانە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو عیبادەتە(3)، وە لەلایەن زانایانەوە چەند پێناسەیەکی تری بۆکراوە وەکو:
•بریتیيە لە بانگەوازكردن بۆ نوێژ بە چەند وتەیەكی تایبەت(4).
•عیبادەتێكی خواییە بە بانگەوازكردن بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان بە چەند وتەیەكی دیاریكراو(5).
كەواتە بانگدان عیبادەتە وەكو چۆن بەجێگەیاندنی نوێژ و زەكات و حەج و ڕۆژوو عیبادەتن.
App Changes
- October 03, 2019 Initial release
- October 04, 2019 New version 1.1
- October 04, 2023 New version 2.0